(6) ئامۆژگاری بۆئەوەی هاورێی یەكانت لەدەست نەدەیت
(6) ئامۆژگاری بۆئەوەی هاورێی یەكانت لەدەست نەدەیت
1- دیاری كردنی گلیەكانت :-
دەبێت گلەیەكانت لەسنورێكی دیاری كراو بێت تایبەت بێت بە بابەتێك , بە ووتەكانت نائومێد و دڵگران نەبێت خۆت دوور بگرە لە دووبارەكردنەوەیان تاكو نەبێتە هۆی داڕمانی دەروونی .
2-ڕاستەوخۆ تاوانباری مەكە :
هاورێی یەكەت لە بازنەی تاوان دووربخەوە ناچاری مەكە بۆ پاڕێزگاری كردن لە خۆی وا نیشاندا كە بێ تاوانە لەوەی كە كردوویەتی وە نەنێتە هۆی نەمانی پەیوەندی نێوانتان .
3-خاڵ لەسەر پیتەكان دابنێ:
كاتێك گلەیی لە هاورێی یەكت دەكەیت دەبێت دەستنیشانی خاڵە لاواز و بەهێزەكانی بكەی , ئەمەش بۆ مانەوەی ئەوپەیوەندیە پتەوەی نیوانتان وە نەبێتە هۆی تێكچوونی پەیوەندیەكەتان .
4-كەسێكی بەڕێزبە :
بەهیچ جۆرێك ووشەی نادروست و دوور لە رەوشتی جوان بەكارمەهێنە تاكو نە بێتە هۆی بێزاری هاوریێ یەكەت جونكە ووشە ناشرینەكان لە
دڵ دەرناچن .
5- كەسێكی هێمن بە :
دەنگت بەسەری دا بەرز مەكەوە و بەشێوەیەكی هێمن ولەسەر خۆ دوور لە هەڵچوون بدوێ لەگەڵیدا .
6-شكاندنەوە :
گلەیەكانت هەڵگرەو لەناو خەڵكی دا ئاراستەی مەكە . دوور لە چاوی هاوڕێ یەكانی و لە شیوێنێكی هێمن پێی بڵێ, بزانە تۆ گلەیی لێدەكەی نەوەكو شەڕ ,گلەیەكانت بنیاتنەر بێت نەوەك ڕووخێنەر .
بةم زووانة جاوةروانى كردنةوةى مالبةرى بلباس كةن
بةم زووانة جاوةروانى كردنةوةى مالبةرى بلباس كةن
بةم زووانة جاوةروانى كردنةوةى مالبةرى بلباس كةن










